وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سی و پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، بیست و یەك پیاو و دە ئافرەت و چوار منداڵ.
یازدە تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، بیست و چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.
بیست و نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
یەك تووشبوو دانیشتووی پیرەمەگروون.
یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای كەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ئەنبار.
PM:10:50:02/06/2020
ئهم بابهته 1920
جار خوێنراوهتهوه