شەش تووشبوی نوێی كۆرۆنا لەگەرمیان تۆماركران


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم شەش تووشبووی نوێی كۆرۆنای لەناوچەی گەرمیان راگەیاند كە دانیشتووی قەزاكانی كەلار و كفرین.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، سێ ئافرەت تەمەن ٣٨ و ٢٨ و ٢٠ ساڵ و دوو پیاو تەمەن ٦٤ و ٢٣ ساڵ، منداڵێك تەمەن ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبوانی پێشوون، چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای كفری، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای كەلار.

پێشتریش وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكرا، پیاوێكی كاسبی تەمەن ٥٠ ساڵ، نیشانەی نەخۆشی ھەیە، دانیشتووی گەڕەكی نەورۆزە لە قەزای ڕانیە.
 


PM:09:41:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت