تووشبوویەكی نوێی كۆرۆنا لەڕانیە تۆماركرا


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تووشبوونی كەسێكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای رانیە راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكرا، پیاوێكی كاسبی تەمەن ٥٠ ساڵ، نیشانەی نەخۆشی ھەیە، دانیشتووی گەڕەكی نەورۆزە لە قەزای ڕانیە.

ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە، تاوەكو ئێستا 747 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، 434 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە. 


PM:09:23:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو