شاسوار عەبدولواحید لەسەر بەشداربوونی لەخۆپیشاندانی ئەمڕۆی سلێمانی روونكردنەوە دەدات


وێستگە نیوز-
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت "من بەبێ چەك و چەكدار، بێ حیمایە چوومەتە ناو خەڵكی خۆمان، چونكە شەرمم دەكرد لەماڵەوە سەیری هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران بكەم".

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بۆ داوای شكاندنی كەرەنتین لەبەردەم قایمقامیەتی سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو، دواتر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چووە نێو خۆپیشاندەران.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند "من بە بێ چەك و چەكدار، بێ حیمایە چومەتە ناو خەڵكی خۆمان، چونكە شەرمم دەكرد لە ماڵەوە سەیری هاوڵاتییان و خۆپیشاندەران بكەم، بەخۆشحاڵییەوە خەڵكی زۆر باش پێشوازییان لێكردین، لەكاتی گەڕانەوەشمدا دەیانزانی ئوتومبیلەكەم لەكوێیە چەند كەسێكی كەم كە لەلایەن دەسەڵات لەناو باخی گشتی دانرابوو بۆ دروستكردنی پشێوی، بەحساب خەڵكم لەدژمن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو شتانە ساردمان ناكەنەوە، دڵنیا بن بەردەوام دەبین و لەگەڵ ئێوەدا كۆڵ نادەین تا ئەم دەسەڵاتە دەڕوخێنین، دەزانین رێگەیەكی سەختە، پارتی و یەكێتی فەرشی سورمان بۆ راناخەن، بەڵام لەداهاتووشدا بەردەوام دەبین و خۆپیشاندانی زیاتر رێكدەخەین".





PM:08:45:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 4232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو