زانیاری نوێ لەسەر ئەو كەسەی لەهەولێر بەكۆرۆنا گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تووشبووی دووەمی كۆرۆنا كە لەهەولێر گیانی لەدەستدا بەهۆی نیشانەی نەخۆشی ماوەی زیاتر لە مانگێكە لەنەخۆشخانە خەوێندراوە.
 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، تووشبوویەكی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 پیاوێكی تەمەن ٧٠ ساڵ، دانیشتووی ناحیەی عەنكاوە لە پارێزگای ھەولێر، بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی بەتوندی لە ٥/٢٥ لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای هەشت ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چادێری چڕ گیانی لەدەستدا.

پێشتریش د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، شەش تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر بە تووندی ڤایرۆسی كۆرۆنایان گرتبوو، لەنێو ئەوانیشدا ئەمڕۆ دوو تووشبوویان گیانیان لەدەستدا.


PM:08:26:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو