خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی گرژی تێكه‌وت
لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ له سلێمانی هاوڵاتیان و كاسبكارانی ناوبازاڕ دژی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه خۆپیشاندانێكیان له به‌رده‌م قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌نجامداو هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد.
پیشتیوان جه‌مال، په‌یامنێری وێستگه نیوز رایگه‌یاند: له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م قایمقامیه‌تی سلێمانی گرژی كه‌وته نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان خۆپیشاندەران بەرد و دەبەی ئاویان گرتە هێزە ئەمنییەکان، له ئه‌نجامدا هێزه ئه‌منییه‌كانیش ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كرد.
وتیشی: "خۆپیشانده‌ران جامی ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنیان شكاندووه‌و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیش زیانی زۆریان به‌ركه‌وت".
له لایه‌كی تره‌وه دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وتارێکی لەناو خۆپیشاندانەکە پێشکەشکرد، دواتر لەلایەن چەند خۆپیشاندەرێکەوە هێرشکرایە سەری و چەند خۆپیشاندەرێکی تریش بەگری لێ‌کرا و ده‌رباز كرا.
PM:06:07:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت