وەزیری ناوخۆ: لە سبەینێوە هەندێک ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان دەکرێت

‌رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وێستگه‌ نیوز ـ
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، پسپۆڕان دووپاتییان کردەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.


راشیگەیاند، لەبەر گوزەرانی خەڵک زۆربەی شوێنەکان کرانەوە، بەڵام نایشارینەوە کە خەڵک پابەند نەبووە.

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم وتیشی: "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ئەوە سەلمێنرا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەمان ڤایرۆسی دەرەوەی هەرێمە و زۆربەی حاڵەتە نوێیەکان نیشانەیان هەیە".

راشیگه‌یاند: هەرکەسێک هانی خەڵک بدات پابەند نەبێت و بڵێت، حکومەت بۆشاردنەوەی هەندێک شت رێکارەکانی راگەیاندووە، ئەوا دووچاری رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

لەگەڵ ئەوەش، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، "بڕیارماندا دەسەڵات بدەینە پارێزگاکان ئاسانکاریی بکەن و هەندێک سێکتەر بکەنەوە".

دووپاتیشکردەوە، ئەگەر پابەندیی نەبێت هاوشێوەی عیراقمان لێدێت و دۆخەکە زۆر مەترسیدار دەبێت.

هــ. ر
 


PM:03:10:02/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو