"حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان و له بێ پاره‌ییدا خه‌ڵك له ژوره‌وه زیندانی ده‌كات"
وێستگە نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی فراکسیۆنی یەکێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه خه‌ریكه ده‌گه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان و له بێ پاره‌ییدا بڕیار ده‌دات خه‌ڵك له‌ژوره‌وه زیندانی بكات.
هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە پاش راگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ش رۆژه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تای نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك به‌رزبوونه‌ته‌وه.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی گومانی خۆی دەخاتەڕوو لەبارەی ئەو ژمارە زۆرەی توشبوون کە لەماوەی 24 کاتژمێردا لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە رادەگەیەنرێت.
لەو بارەیەوە ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات، له‌گه‌ڵ به‌شێك لەو بەناو توشبوانەی گەرمیان راسته‌وخۆ قسه و گفتوگۆی هه‌یه و به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه باس له ئه‌نجامه‌كانییان ده‌كه‌ن و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه به‌هیچ جۆرێك یه‌ك نیشانه‌ی تووشبوونیشیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌بێت، و ھەمووشیان لەژورێکی خەستەخانە دەستبەسەر کراون، بەبێ پێدانی ھیچ جۆرە چارەسەرێکی تەندروستی.
جەختیشدەکاتەوە "هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كەسانە كه ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه تووشبووبن ژماره‌یان یه‌ك كه‌س و دوو كه‌س نییە"، داواش لە حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان دەکات کە به‌زووترین كات ئه‌مه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
هاوڕێ مەلا ستار ئاماژە بەوە دەکات "ئێمه كه له‌ناو خه‌ڵكین و زۆرێك پێیان وایه حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان ئه‌و ئامارانه به‌رز ده‌كاته‌وه خه‌ریكه ده‌مانگه‌یه‌نێته قه‌ناعه‌ت كه حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان و له بێ پاره‌ییدا بڕیار ده‌دات خه‌ڵك له‌ژووره‌وه زیندانی بكات".
AM:11:57:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت