پارێزگاری سلێمانی: دۆخی كۆرۆنا به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كۆنتڕۆڵ ناكرێت
وێستگه نیوزـ
پارێزگاری سلێمانی راگه‌یاند كه تا ئێستا سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر كۆرۆنا له‌سلێمانی ڕانه‌گه‌یاندوه و دۆخه‌كه‌ش به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كۆنتڕۆڵ ناكرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: "نه له ئێستا نه له ئاینده داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له دوای 6/6ه‌وه ناكه‌ین".
وتیشی "چونكه ئه‌م دۆخه به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كۆنتڕۆڵ ناكرێت، به‌ڵكو به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت بۆ هۆشیاریی ته‌ندروستین دۆخه‌كه‌ش به‌وجۆره تێده‌په‌ڕێندرێت كه ئاستی خۆپارێزی خه‌ڵك به‌هێزبێت نه‌ك به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ".
له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاندوه " به‌هیچ جۆرێك ڕه‌وایه‌تی ناده‌ین به‌وه‌ی كه ململانێ وهیچ ئه‌جێندایه‌كی سیاسی تێكه‌ڵ به‌م بارودۆخه ته‌ندروستییه بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی گه‌شه و گره‌نتی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌یه، جدیه‌تی هاوڵاتیانه له دۆخه‌كه‌وه تێگه‌یشتنی ته‌واویانه له ڕاسته‌قینه‌یه‌ی ئه‌م په‌تایه و پابه‌ندبوونی پێویستیانه به‌ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه".
ده‌رباره‌ی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنیش به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا له پارێزگای سلێمانی، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی "تا ئێستا نه به‌ڕه‌سمی و نه به ناڕه‌سمی سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر كۆرۆنا-دا له‌سلێمانی ڕانه‌گه‌یاندوه".
AM:10:53:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت