نێچیرڤان بازرانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی عه‌لی باپیر كرد
وێستگه نیوزـ
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبونی 19 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنیی لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئەنجامدا و پیرۆزبایی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی لێکرد.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كورستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌نییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بڵاوكرده‌وه كه ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی حوزه‌یرانی 2020 ئه‌نجامدراوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم پیرۆزباییی 19ـەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانی له ئه‌میری كۆمه‌ڵ و ئه‌نجومه‌نی سیاسی و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
له به‌رامبه‌ره‌یشدا عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "سوپاس و پێزانینی خۆی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانی بۆ نێچیرڤان بارزانی دەربڕی بۆ پیرۆزبایی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی".
PM:11:46:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 5592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت