سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دووه‌م په‌یامی بڵاوكرده‌وه و دوای په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی له هه‌ژماری خۆی داوای له هاوڵاێ‌تیان و كاسبكاران كرد سبه‌ینێ بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ نوسینێكی به‌ناوی "ئیتر بەسە ... بەسە بێ دەنگی .... تا کەی قبوڵکردنی ئەم زوڵمە" بڵاوكرده‌وه.
له نوسینه‌كه‌یدا، شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێت "داواکارم لە هەموو هاوڵاتییان و کاسبکاران، هاوشێوەی دەربەندیخان و ڕانیە و چەمچەماڵ، سبەی بڕژێنە سەر شەقامەکان و دوکان و بازاری خۆیان بکەنەوە."
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی ئێستای ئه‌مریكای به نمونه هێناوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی "گەلی ئەمریکا 100 هەزار مەرگی کۆرۆنایان قبوڵ کرد، بەڵام مەرگی یەک کەسیان بە ناحەق قبوڵ نەکرد."
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و وتی "دەسەڵات درۆ بەدەمی کۆرۆناوە دەکات و داتای ناڕاست بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندان نەکرێت."
PM:11:25:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3644
جار خوێنراوه‌ته‌وه