توشبویه‌كی نوێی كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كرا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان توشبونی کەسێکی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر راگەیاند کە ئافرەتێکی 49 ساڵانە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له ده‌رئه‌نجامێكی نوێ‌دا بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و توشبوان، یەك توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا.
راشیگه‌یاند كه توشبوه‌كه ئافرەتێکی تەمەن 49 ساڵه و نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و دوای ئه‌وه‌ی پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، ئافره‌ته‌كه دانیشتوی گەڕەکی مەنتکاوەی شاری ھەولێرە.
بەپێی دوایین ئامار، تائێستا 729 کەس لە هەرێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 420 کەسیان چاکبونەتەوە و حه‌وتیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
PM:11:19:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت