مژده مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریی له ناڕه‌زایی و گردبونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مشه‌وی شاری رانیه‌دا كرد.
مژده مه‌حمود داواشی له هه‌موو چین و توێژه‌كان له هاوڵاتیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانی هێمنانه ساز بكه‌ن.
وتیشی: "هیوادارم خۆپیشاندانەکان بە شێوەیەکی هێمنانە بەردەوامی پێبدرێت و هاوڵاتیان بە ژن و منداڵ و سەرجەم چین و توێژەکانەوە بێنە سەرشەقام و داوای مافی خۆمان بکەین".
دوای گردبونه‌ه‌وه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌شێك له هاوڵاتیان و كاسبكارانی قه‌زای رانیه به هه‌مانشێوه گردبونه‌وه و ده‌ستیان به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بۆ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كرد.
به‌هۆی بەرزبوونەوەی ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم، شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بەراگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ تا كاتژمێر 12ی شەوی 6ی حوزەیرانی 2020.
PM:10:53:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 6776
جار خوێنراوه‌ته‌وه