له رانیه‌ش خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوزـ
دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه دژی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی دوکانەکانیان ساز كرا، بەشێک لە کاسبکاران و هاوڵاتیانی قه‌زای رانیەش ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
ئەمشەو لەقەزای دەربەندیخان دژی كەرەنتینەكردنی هاوڵاتیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتیان و دوكاندارانی قەزای دەربەندیخان لەبەردەم بینای قایمقامیەتی قەزاكە گردبوونەوەی ناڕەزاییان رێكخست.
دوای ئه‌و گردبونه‌وه‌یه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌شێك له هاوڵاتیان و كاسبكارانی قه‌زای رانیه به هه‌مانشێوه گردبونه‌وه و ده‌ستیان به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بۆ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كرد.
به‌هۆی بەرزبوونەوەی ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم، شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا بەراگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ تا كاتژمێر 12ی شەوی 6ی حوزەیرانی 2020.
PM:10:41:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت