پۆلیسی راپه‌ڕین سه‌رجه‌م هێزه‌كانی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین هاوڵاتیانی سنورەكه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه پابه‌ند بن به جێبه‌جێكردنی بڕیار و رێنماییه‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەپێچەوانەوە رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕینی هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینی ئاگادار كردوه‌ته‌وه کە بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیار و ڕێنمایەكانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی، سەرجەم هێزەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.
راشیگه‌یاندوه كه هێزه‌كانیان بازگەی کاتی لە زۆربەی شوێنە گشتیەکان و دەروازەکانی هەردوو قەزای ڕانیە و قەزای پشدەر و ناحیەکانی سەربە هەردوو قەزاکە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین جێگیر ده‌كه‌ن، ئەوەش بەمەبەستی قەدەغەی هاتوچۆکردن لەپێناو خۆپارێزی لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی Covid19 کۆڕۆنای نوێ.
پۆلیسی راپه‌ڕین هاوڵاتیانیشی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه لەبەر سەلامەتیی گشتی،هەر کەسێک پابەندی بڕیارەکان و رێنماییەکان نەبێت، ڕێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر دەگیرێتەبەر.
PM:09:18:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت