ته‌ق ته‌ق.. سێ ئه‌ندامی خێزانێك له بیرێكدا خنكان
وێستگه نیوزـ
لە گوندی مخەڕەسی سەربە شارۆچکەی تەق تەق چوار ئەندامی خێزانێک لەکاتی کارکردن لە بیرێکدا خنکان.
هەرێم دڵشاد، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەق تەق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندوه "دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوێکی خنکان، چوونەتە شوێنی رووداوەکە کە چوار هاوڵاتی لە بیرێکدا خنکاون".
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی لێکۆڵینەوەکەیان روداوەکە بەهۆی ڕوخانی بیرەکەوە بووە و ئەو چوار هاوڵاتییه تیایدا خنكاون كه کوڕ و باوکێک و برازایەک و کەسێکی دیکەیە.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و روداوه، هاوکار عه‌لی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی کۆیە رایگه‌یاندوه كه سه‌ره‌تا تەرمی یەکێک لە خنکاوەکان گه‌یه‌ندراوه‌ته پزیشکی دادیی کۆیە و دوای هەوڵدانی زۆر توانراوە تەرمی سێ کەسەکەی دیکەش لە ژێر بیرەکەدا دەبربهێنرێت و دواتر ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون.
PM:08:45:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت