چاره‌نووسی ئه‌و مۆبایلانه‌ی یه‌كلابۆوه كه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا دزراون
وێستگه نیوز- ڕه‌وا مه‌حمود
كۆمپانیای ئه‌پڵ سه‌رجه‌م ئه‌و مۆبایلانه‌ی له‌كارخست كه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكادا و له‌كاتی تاڵانكردنی كۆگاكانیدا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه دزراون.
هه‌ندێك له خۆپیشانده‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه وێنه‌ی شاشه‌ی ئه‌و مۆبایلانه‌یان بڵاوكرده‌وه كه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان و تاڵانكردنی كۆگاكانی كۆمپانیای ئه‌پڵدا دزیویانه. كۆمپانیاكه له‌ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌یه‌كه‌وه كه له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله دزراوه‌كان ده‌رده‌كه‌ون ئاماژه به له‌كارخستنی ئه‌و مۆبایلانه ده‌دات و داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه مۆبایله‌كانیان له‌لایه به زووترین كات بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆگاكان.
وه‌ك له شاشه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كورته نامه‌كه نووسراوه "تكایه مۆبایله‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆگاكه‌ی شه‌قامی وۆڵنه‌ت (كۆگاكه‌ی كه مۆبایله‌كه‌ی لێ دزراوه). ئه‌م مۆبایله له‌كارخراوه و به‌دواداچوون بۆ شوێنه‌كه‌ی ده‌كه‌ین و پاشان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه".
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی كوژرانی هاوڵاتیه‌كی ڕه‌شپێسته‌وه به ده‌ستی پۆلیسێك، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیپێكردووه و دیارده‌ی دزین و تاڵانیكردنیش له زۆرێك له كۆگا و بازاڕه‌كان سه‌ریهه‌ڵداوه.
PM:05:55:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت