چه‌ند رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
وێستگه نیوز-
ئە‌مڕۆ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی ئە‌زموونە‌كانی وە‌زارە‌ت، بە نووسراوێكی فە‌رمی كە ئاڕاستە‌ی ھە‌موو بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تییە گشتییە‌كانی پە‌روە‌ردە‌ی دە‌كات، وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كان كە ئە‌نجوومە‌نی وە‌زارە‌ت پە‌سندی كردوون لە‌سە‌ر فە‌رمانە وە‌زارییە‌كانمان دە‌ردە‌چوێنێت.
د. ئالان محمه‌د سه‌عید، له‌په‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه بۆ ئە‌وە‌ی وردە‌كاریی ڕێنماییە‌كانتان له خوێندكاران ئاڵۆز نە‌بێت.لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی بە‌شی زۆری پە‌یوە‌ندی بە قوتابخانە‌كانە‌وە ھە‌یە.
د, ئاڵان ده‌ڵێت " ئە‌وە‌ی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە قوتابخانە‌كانە‌وە ھە‌یە، وردە‌كارییە‌كە‌ی ئە‌وان جێبە‌جێی دە‌كە‌ن. ئە‌و ٣ خاڵە‌شی پە‌یوە‌ندیی ڕاستە‌وخۆی بە قوتابییانە‌وە ھە‌یە كە لە گشتاندنە‌كە‌دا ھاتووە بریتین لە:
١- نمرە‌ی بڕیار بۆ قۆناغی ٤ی بنە‌ڕە‌تی تا ١١ی ئامادە‌یی لە ٥ نمرە‌وە دە‌بێتە ١٠ نمرە.
٢- قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئامادە‌یی كە مافی بە‌شداربوونیان بۆ تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌زاری وە‌رنە‌گرتووە:
أ- تە‌نیا لە‌و وانانە تاقیكردنە‌وە دە‌كە‌ن، كە لە وە‌رزی یە‌كە‌م تێیاندا دە‌رنە‌چوونە. تاقیكردنە‌وە‌كانیشیان لە مە‌نھە‌جی وە‌رزی دووە‌م دە‌بێت و تە‌نیا لە‌و بابە‌تانە‌دا دە‌بێت كە پێشتر وە‌زارە‌ت ڕایگە‌یاندووە.
ب- لە پاش تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌رزی دووە‌میش، ھە‌ر دە‌توانن لە ١٠ نمرە‌ی بڕیار سوودمە‌ندبن.
٣- وانە‌ی پە‌ڕینە‌وە (عبور)، وە‌ك ساڵانی ڕابردوو مامە‌ڵە‌ی لە‌گە‌ڵ دە‌كرێت.
PM:04:59:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 29840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت