به‌رپرسانی سلێمانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كاره‌ساتی كۆرۆنا ده‌خەنە سه‌ر یه‌ك
پارێزگاری سلێمانی، له‌كاتی سه‌ردانی پڕۆژه‌ی خه‌جێ بۆ هه‌ویره‌مه‌نییه كورده‌وارییه‌كان
وێستگه نیوز-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی و ئه‌منی و كارگێڕی شاری سلێمانی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له‌شاره‌كه ده‌گێڕنه‌وه بۆ یه‌ك و یه‌كی پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری به‌رپرس له ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه یه‌كێك له‌و بڕیاره هه‌ڵانه‌ی كه شاری سلێمانی دای ده‌ست شلكردنی ته‌واوه‌تی بوو له‌رۆژانی جه‌ژندا ئه‌مه له‌كاتێكدا كه به‌پێی بڕیاره باڵاكانی حكومه‌ت سێ رۆژی جه‌ژن بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ درابوو.
سه‌رچاوه‌كه وتی"خراپترین بڕیار ئه‌وه‌بوو كه له‌سێ رۆژی جه‌ژندا به‌تایبه‌تی رۆژانی دووه‌م و سێهه‌م، بوو به‌رۆژێكی پشووی هه‌ره ئاسایی و سه‌رجه‌م چێشتخانه‌و كافتریا‌و كرایه‌وه‌و شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه‌ش جمه‌ی ده‌هات".
سه‌رچاوه‌كه وتی"بڕیار درا كه به‌ته‌واوی ده‌ست شل بكرێت و هاوڵاتیان ڕێگرییان لێ نه‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی"ئێستا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی و ئه‌منی و كارگێڕی شاره‌كه، ده‌زانن ئه‌وه خراپترین بڕیار بووه، بۆیه هه‌ر یه‌كه‌و لای خۆیه‌وه ده‌یخاته سه‌ر یه‌ك".
سه‌رچاوه‌كه وتی"ته‌ندروستی ده‌یخاته سه‌ر هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كری پارێزگار‌و ، ئه‌ویش پێچه‌وانه‌ی ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ست شلكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان، له‌كاتێكدا هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌یگێڕنه‌وه بۆ بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان".
سه‌رچاوه‌كه له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتی"له‌نێو كورددا وایه، سه‌ركه‌وتن خاوه‌نی زۆره، به‌ڵام شكست هه‌تیو كه‌وتووه".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه وتی"ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌كی تری به‌رچاو ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، كه جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو لایه‌كه".
سه‌رچاوه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو دنیادا كاتێك كاره‌ساتێكی له‌م جۆره‌ی مرۆیی دروست ده‌بێت، حكومه‌ت لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ دروستده‌كات و به‌رپرسانی له‌سه‌ر سزا ده‌درێت".
به‌ڵام ووتیشی"كه‌س خۆی ناكات به‌خاوه‌نی ئه‌و كاره‌ساته‌ی ئێستا له‌سلێمانی ڕوو ده‌دات، كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌ش ناكات ئایا كه‌رنتینه‌ی جه‌ژن كێ شكاندی؟".
سه‌رچاوه‌كه ووتیشی "به‌هۆی واقعی سیاسی و ژیانی حزبی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بڕیار به‌ته‌نها لای یه‌كه كارگێڕییه‌كان و پارێزگاره‌كان نییه، به‌ڵكو هه‌ندێك جار به‌رپرسی حزبی بڕیار ده‌دات كه ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌یاڵی لای ده‌نگی بازاڕ بێت، ئه‌وه‌ندی خه‌یاڵی لای ته‌ندروستییه‌كه‌یان نه‌بێت".
دوێنێ 101 حاڵه‌ت له‌شاری سلێمانی و پێنجوێن تۆماركراون كه ئه‌مه یه‌كه‌مین به‌رزی ژماره‌یه له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌شاره‌كه‌دا.
هەروەها وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی تووشبووانی کۆرۆنا دەڵێت، تاوەکو ئێستا 710 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 420 کەس چاکبوونەتەوە و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئێستا 283 کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.
PM:04:20:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 12248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت