پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆش وەك دوێنێ تووشبوانی كۆرۆنا لەسلێمانی رابگەیەندرێت


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

تەندروستی سلێمانی پێشبینی دەكات ئەمڕۆش هاوشێوەی دوێنێ ژمارەیەكی زۆر لەتووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار بكرێت، بەڵام جەخت دەكەنەوە لەوەی كەرەنتینەكردنی هاوڵاتیان ئەنجامی باشی دەبێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوز دراون، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆش وەك دوێنێ زۆرترین ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی رابگەیەندرێت، چونكە دوێنێ لەو 102 تووشبووە 93 تووشبوویان نیشانەی هەبووە، بۆیە ئەگەر لەو 93 تووشبووە هەریەكەیان یەك كەسی دیكەی تووش كردبێت دەكاتەوە هەمان ئەنجامی دوێنێ.

سەرچاوەكەی تەندروستی جەختی لەباشیی قەدەغەی هاتووچۆ كردەوە لەئەمڕۆوە بۆ ماوەی شەش رۆژ و وتی "ئەو كەرەنتینەیە زۆر باشە، چونكە دەتوانین لانیكەم ئیشەكان رێكبخەینەوە و پلانی باشتریش بۆ دۆزینەوەی تووشبووان و بەركەوتووان دادەنێن".


PM:04:09:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو