مانگی رابردوو 12 كۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
لەماوەی مانگی رابردوودا، 12 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کوژراون و 24 كۆڵبه‌ری تریش بریندار بوون.


رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: لە ماوەی مانگی مەی 2020 دا، لانیکەم 36 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە زیاتر لە 91٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، لەو ماوەیەدا 12 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 24 کۆڵبەریش بریندار بوون، زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە 25 حاڵەت بووە.

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون:

تەقەی راستەوخۆ: 33 حاڵەت (نۆ کوژراو و 24 بریندار) کە دەکاتە 91.5٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

رووداوی سرووشتی: دوو حاڵەت (دوو کوژراو) کە دەکاتە 5.5٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

رووداوی هاتوچۆ: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك کوژراو) کە دەکاتە 3٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان:

پارێزگای ئورمیە: 25 حاڵەت ( هه‌شت کوژراو 17 بریندار).

پارێزگای سنە: شه‌ش حاڵەت (سێ کوژراو و سێ بریندار).

پارێزگای کرماشان: پێنج حاڵەت (یه‌ك کوژراو و چوار بریندار).

هــ. ر


PM:03:02:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو