كازم فاروق: گومانم هه‌یه‌ له‌و ژمارانه‌ی حكومه‌ت له‌ باره‌ی كۆرۆنا رایده‌گه‌یه‌نێت

‌د. كازم فاروق

وێستگه‌ نیوز ـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ترس له‌و خۆپیشاندانی هاوڵاتییان بوو كه‌له‌ دوو رۆژی رابردوو نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، ده‌شڵێت: گومان له‌ ژماره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات له‌ باره‌ی كۆرۆناوه‌.


د. كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "راگەیاندنی کەرەنتین و قەدەغەی ھاتوچۆ لەلایەن دەسەڵاتەوە تەنھا لە ترسی ئەو خۆپیشاندانەی ھاوڵاتیان بوو کە لە دوو رۆژی رابردوودا نەوەی نوێ رایگەیاند.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "وەکو پزیشکێک و ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانیش، گومانم ھەیە لەو داتایانەی کۆرۆنا کە حکومەت رایدەگەیەنێت".

ناوبراو له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ئێستا زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو ھاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپا و کۆریا و یابان و چین،  کەرەنتین و قەدەغەی ھاتوچۆیان لابردوە، ھەندێکیشیان بۆ نمونە وڵاتی سوید ھەر لە سەرەتاوە قەدەغەی ھاتوچۆ و کەرەنتینیان رانەگەیاند، چونکە لەڕووی زانستیەوە دەرکەوت کەرەنتین تەنھا کەمێک بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە دوادەخات، واتە تەنھا وەک بەنج یان ئازارشکێنێکی کاتی وایە و چارەسەری بنەبڕی ڤایرۆسەکە ناکات ئەگەر ھەبێت".

ده‌شڵێت: "پێویستە دەسەڵات بژێوی ژیانی خەڵک دابین بکات، متمانە دروست بکات، رێکاری زانستی و هەنگاوی عەمەلی بنێت، نەک درۆ بڵاوبکاتەوە و خەڵک بترسێنێت، هیچ بیریش لە بژێوی هاوڵاتییان و فەرمانبەران نەکاتەوە".

نووسینه‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هه‌ڵشكانی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ تایبه‌ت شاری سلێمانی، ماوه‌ی شه‌ش رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی راگه‌یاندووه‌.

هــ. ر


PM:02:42:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو