ئاگادارییەك لەوەزارەتی ناوخۆوە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لەهاوڵاتیانی مەدەنی و فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەكات كە لەپارێزگاكانی عێراق دەوام دەكەن، لەشوێنی خۆیان بمێننەوە.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، داوا لە هاووڵاتیانی سڤیل و فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان دەكات كە لە پارێزگاكانی عێراق دەوام دەكەن، تا رۆژی 6ی حوزەیرانی 2020 لە شوێنەكانی خۆیان بمێننەوە و پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن. 

ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لەكاتێكدایە بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، حكومەتی هەرێم ماوەی شەش رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی تەواوی راگەیاند و بڕیارەكەش لەكاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


PM:12:43:01/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 3316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت