ژووری ئۆپەراسیۆنی كۆرۆنا لەسلێمانی لەكۆبوونەوەدان


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

ژووری ئۆپەراسیۆنی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی بەمەبەستی دانانی پلانی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ لەكۆبوونەوەدان.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی وردەكاری بڕیارە نوێیەكەی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش رۆژ كە لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ دەست پێدەكات و كاتژمێر 12ی شەوی شەممەی داهاتوو كۆتایی دێت.

شەوی رابردوو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم زۆرترین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای لەپارێزگای سلێمانی راگەیاند كە 102 حاڵەت بوون و 51 حاڵەتیش تەنها لەقەزای پێنجوێن بوو.


AM:11:59:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو