گەنجێکی کورد لەسەر گوێگرتن لە گۆرانی کوردی بە چەقۆ کوژرا
گەنجە کوردەکە
وێستگە نیوز ـ
شەوی رابردوو تەرمی گەنجێکی کوردی تەمەن 20 ساڵ لە شاری ئەنقەرە پایتەختی تورکیا دوزرایەوە، بەپێ زانیاریەکان لە کاتی گوێگرتن لە گورانی و مۆزیکی کوردی دراوەتە بەرچەقۆ بەوھۆیەوە گیانی لە دەستدەداوە.
بهپێی زانیارییهكان، ئەو گەنجە کوردە بەناوی بارش چاکان تەمەن 20 ساڵه، وهك دهوترێت لە کاتی گوێگرتن لە مۆزیک و گۆرانی کوردی گەڕەکی ئالسانجاکی ناوچەی ئەتیمەسگوتی شاری ئەنقەرە لەلایەن سێ کەس ھێر شکراوهتە سەر چەقۆیێکیان لە دڵیدا و کوشتیان.
بارش جاکان، خەڵکی ناوچەی پانتۆسی ئاگری بوو لە باشووری رۆژھەڵاتی تورکیا، گەنجەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانی لە دەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کراوە.
بەپێ ھەواڵێکی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا، ھەرسێ ھێرشبەرەکە دوای رووداوەکە دەستگیرکراون.
هــ. ر
AM:11:44:01/06/2020
ئهم بابهته 4700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت