د.سامان به‌رزنجی: هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبووانی کۆرۆنا درێژه‌پێده‌ری شه‌پۆلی یه‌كه‌مه
د. سامان بەرزنجی
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌وان ناتوانن بڵێن تۆماركردنی ئه‌م ژماره زۆره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه، به‌ڵكو ئه‌مه تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی تر یان ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌تووش بووان و هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده-یه، چونكه له‌كاتی ئێستادا ئه‌مه به هه‌ڵكشانێكی دیكه داده‌نرێت له ژماره‌ی تووشبووان به‌ڵام له‌هه‌مان شه‌پۆڵی یه‌كه‌مه واته به‌رده‌وامیی و ته‌واوكه‌ری شه‌پۆلی یه‌كه‌مه جیاوازی له ڤایرۆسه‌كه نیه.
د. سامان بەرزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بۆ دەنگی ئەمریکا سەبارەت به‌زیادبوونی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: "ئێمه نا‌توانیین بڵێین تۆماركردنی ئه‌م ژماره زۆره‌ی توشبوو سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه ئه‌مه، به‌ڵكو ئه‌مه تۆمار كردنی ژماره‌یه‌كی تر یان ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌تووش بووان و هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده-یه چونكه له‌كاتی ئێستادا ئه‌مه به هه‌ڵكشانێكی دیكه داده‌نرێت له ژماره‌ی تووشبووان به‌ڵام له‌هه‌مان شه‌پۆڵی یه‌كه‌مه واته به‌رده‌وامیی و ته‌واوكه‌ری شه‌پۆلی یه‌كه‌مه، ئه‌مه هۆكاره‌كانی دیاره ڕوونه، ئێمه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ تیمی پسپۆڕانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و تیمی خۆپارێزی هه‌موو پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، دوای هه‌ڵسه‌نگاندن وتاوتوێكردنی ڕه‌وشه‌كه وچه‌ند بڕیارێكی نوێ، ئێمه ئه‌وه‌مان هه‌ڵسه‌نگاند كه هۆكاره‌كان، سێ هۆكاری سه‌ره‌كین".
د. سامان به‌رزنجی هۆكاره‌كانی روونكرده‌وه و ده‌ڵێت: "هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌و به‌ركه‌وتن و قه‌ڵه‌باڵغی و زۆری كۆنتاكته له‌نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هۆكاری دووه‌میان پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیانه به رێنمایی و ئامۆژگارییه ته‌ندروستیه‌كان و به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی به‌تایبه‌ت كه ئه‌م ره‌وشی كۆرۆنایه له‌م دواییه‌دا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه كه ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و نیگه‌رانی و لاوازبوونی متمانه‌ی هاوڵاتیانیش هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌م هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووش بووانه‌یه، هۆكاری سێیه‌میش بریتییه له‌وه‌ی كه له عیراقدا، به‌تایبه‌تیش له پارێزگای به‌غداد، ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووان هه‌یه له‌م كاته‌دا، بۆیه ئه‌مانه‌ش هۆكارێكی تر بوون له‌هاتنی ئه‌م ڤایڕۆسه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی چه‌ند حاڵه‌تێك له هه‌ولێر ، له دهۆك و له سلێمانیش، بۆیه ئه‌مانه هۆكارن له‌گه‌ڵ تووشبوونیش كاتێك كه توواشبووان ده‌بێت، هه‌ر تووش بوونێك ژماره‌یه‌كی تووش بووان زیاتر ده‌كات، به‌ڵام به كه‌مبوونه‌وه ژماره‌كه كه‌متر ده‌كات".
سه‌باره‌ت به‌پلانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی وتی: "پلانه‌كان زۆرن، یان جۆراو جۆرن له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌شێكی سه‌ره‌كی پلانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانی ئه‌نجام دراوه یان ئه‌وانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن و ئه‌وانه‌ی كه به‌رده‌وامین تێیدا، ئه‌وه پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه به‌رده‌وامین و رێكاره‌كانی زیاتر چڕ و پڕتر ده‌كه‌ین به‌شێوازێك جگه له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ خۆپارێزی و تاكپارێزی-ش زیاتر سه‌رنجی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، پلانه‌كانی ترمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ئه‌و قاف و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، له هه‌مووشیان گرنگتر جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و ڕێكار و پلانانه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه به‌سوپاسه‌وه كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵین و پلان و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ چۆته بواری كار‌كر‌ن، ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستێكی گشتی و له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان".
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت: "له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه تێڕوانین و روانینی به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆر گرنگه بۆ ئێمه چونكه جگه له‌وه‌ی پاڵپشتیه‌ك و موڵكی گه‌وره‌ی ئه‌و ڕه‌وشه‌یه، به‌ڕێزییان له‌سه‌ره‌تاوه به‌رچاو روونی و تێڕوانین و چاودێری ڕه‌وشه‌كه ڕۆژانه ده‌كات وه پێداویستیه‌كانی دابین كردن و هه‌روه‌ها ته‌رخانكردنی بودجه و ڕاسپارده و ئامۆژگارییه‌كانی به‌ڕێزییان هه‌رده‌م هه‌وێنی كاره‌كانمانه بۆ به‌شێكی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانمانه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م نه‌خۆشیه بووه ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی".
وتیشی: "ئێمه مایكرۆ پلانمان هه‌یه، واته پلانی ورده‌كاری و پلانی جێبه‌جێكارییه كه ئه‌ویش دووبه‌شه، به‌شی خۆپارێزی و به‌شی چاره‌سه‌رییه‌كانه، به‌شه خۆپارێزییه‌كان به‌رده‌وامین له تێست كردن، بڕیارماندا ژماره‌ی تێسته‌كانیش زیاد بكه‌ین، به‌رده‌وامیین له كه‌ره‌نتین كردنی هاوڵاتیان ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دێنه‌وه یان به‌ركه‌وتوون وه هه‌ر شوێنێك گومانی لێ بكرێت كه ژماره‌یه‌كی تووش بووی تێداهه‌بێت، هه‌روه‌ها پلانه خۆپارێزییه‌كان بریتییه له‌ئه‌كتیڤكردنی زیاتری تیمه‌كانی چالاككردنی تیمه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان و په‌تا زانی، ئه‌م به‌رنامه‌یه زۆر گرنگه بۆ دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان، هه‌روه‌ها له‌بواری ئاماده‌كاری و خۆپارێزی و هۆشیاری ته‌ندروستی و ئه‌وانه هه‌مووی به‌شێكن له به‌رنامه‌كانی خۆپارێزی".
به‌رزنجی ده‌شڵێت: "له‌ڕووی چاره‌سه‌رییه‌وه، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ژماره‌ی قه‌ڕه‌وێڵه‌كان زیاد بكه‌ین وه شێوازی نوێی داخڵكردنی نه‌خۆش و پۆلێن كردنی، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه زۆر ترسناكن و پێویستیان به چاره‌سه‌ره یان پێویستیان به‌چاودێری ورده جیاواز له هه‌ندێك نه‌خۆشی تر كه هه‌ڵگری ڤایڕۆسه‌كه و نیشانه‌كانی تێدانییه، ئه‌وانه مایكرۆ پلانه به وردی مایكرۆپلانێكی دوور و درێژمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه ستراتیجه‌ته به‌رده‌وام ده‌بین وه رێنمایی پێویستیشمان داوه‌ته هه‌موو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ نموونه رێنمایمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ت له‌ڕووی گواستنه‌وه گشتیه‌كان و ته‌كسی و پاس و گه‌شتكردن، رێنمایی ته‌ندروستیمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ قوتابخانه و په‌یمانگاكان ته‌نانه‌ت رێنمایی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان، رێنمایمان بۆزانكۆ و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوه‌وه رێنمایمان بۆ شوێنه گشتیه‌كانیش داوه".
ده‌رباره‌ی پلانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی دوانزه كه وا بڕیاره ئه‌نجامبدرێت؟ د. سامان به‌رزنجی ده‌ڵێت: "به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه روونكردنه‌وه‌ی خۆمان ده‌ده‌ینه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، دیاره ڕاوێژیان به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه به فه‌رمی ئێمه چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بڕیاری كۆتایش له‌ڕووی لۆجستی و ئیمكانیه‌ت و له‌ڕووی كرداری و زانستیشه‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری پێویست ده‌دات، نه‌ك ته‌نها بۆ په‌روه‌رده بۆ هه‌موو شوێنه‌كان پابه‌ندبوون به رێنمایی ته‌ندروستی ترسناكی كه‌م ده‌كات، بێ باكی له جێبه‌جێكردنی رێنمایی به‌دڵنیایی ترسناكی زیاد ده‌كات".
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: "ئێمه پێشتر له‌كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خۆمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، رێنمایی و راسپارده‌كانی خۆمان داونه‌تێ كه قوتابخانه‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خوێندن وكۆتایی به خوێندنه‌كه‌یان هات، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نها بۆ قۆناغی كۆتایی ئه‌وه‌ی كه بڕیاره بكرێت، ئه‌ویش ده‌بێت به‌ڕێكارێكی توندی ته‌ندروستی بكرێت، بڕیارمان داوه چاودێرێكی ته‌ندروستی بۆ هه‌ر شوێنێك له‌م شوێنانه وه‌ك تیمی ته‌ندروستی چاودێری ده‌كه‌ین و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده".
"جیاوازی له ڤایڕۆسه‌كه نیه ، له‌ڕووی ڤایرۆسیه‌وه ، هه‌مان ڤایڕه‌سه و هه‌مان ترسناكی هه‌یه، به‌ڵام ترسناكی لێره له‌وه ده‌بێت كه "خوانه‌خواسته" ژماره‌ی تووش بووان زیاتر بێت و ته‌شه‌نه بكات و په‌تایه‌ك دروست بێت، له‌و حاڵه‌ته ڕووبه‌ڕووی ترسناكی ده‌بینه‌وه چونكه ڕه‌نگه ته‌ندروستی پێ ڕانه‌گات ، ترسناكیه‌كی تر كه‌م بوون و لاواز بوونی متمانه‌ی هاوڵاتیانه به ڤایره‌سی كۆرۆنا، ترسناكیه‌كی تر هه‌یه ژماره‌یه‌ك له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه له‌م ده ڕۆژی ڕابردوودا خۆیان هاتوون نیشانه‌یان هه‌یه ئه‌وانه‌ن كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه بچین ، خۆیان هاتنه نه‌خۆشخانه و گومانیان لێكراوه و له پشكنین ده‌رچووه پۆزه‌تیڤه"، د. سامان به‌رزنجی وایوت.
به‌رزنجی ده‌شڵێت: "بێگومان كه‌س ئومێدی ئه‌وه ناخوازێت كه ژماره‌كان زیاتر بێت، هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه كه توشی ئه‌و ته‌شه‌نه‌كردنه نه‌بین، تووشی ئه‌و په‌تایه نه‌بین، به‌ڵام لێره پاڵپشتی هاوڵاتی گرنگه، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه بڕیاردراوه به‌توند و تۆڵی جێبه‌جێنه‌كرێت، هه‌روه‌ها سنووری پارێزگاكان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ عیراق هاتن و وونبوونی حاڵه‌ت و پابه‌ند نه‌بوونی هاوڵاتی به‌دانانی ماسك به‌دڵنیاییه‌وه ترسناكی زیادبوون ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوڵاتی پاڵپشت بێت له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌س و له‌سه‌ر ئاستی رێكاره‌كانی حكومه‌تیش، به‌دڵنیاییه‌وه مه‌ترسییه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ن ژماره‌ی تووشبووان به‌ره‌وه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی ترسناك بڕوات؟ د. سامان به‌رزنجی ڕایگه‌یاند: "وه‌ك ژماره ئاسان نیه باسی ژماره بكه‌ین، به‌ڵام دڵنیاییه‌وه ڤایرۆسه‌كه بوونی هه‌یه له كۆمه‌ڵگه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م ئێمه حاڵه‌ت بدۆزینه‌وه، دووه‌میشیان هاوڵاتیان زیاتر پابه‌ندبن به رێنماییه‌كانه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كه ده‌وه‌ستێته سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌گه‌رانه، ئه‌گه‌ری پاڵپشتی هاوڵاتی و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانی ڕێكاری ته‌ندروستیبه پشكنینی هاوڵاتیان و تێست كردن".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی له هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له هاوڵاتیان بڕواناكه‌ن كه كۆرۆنا ڤایره‌س هه‌بێت؟ وه‌زیری ته‌ندروستی له‌وه‌ڵامدا وتی: "دیاره كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌رئه‌نجامی لاوازی متمانه‌ی هاوڵاتی تێدادروست بووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه بووه كه به‌داخه‌وه هه‌وڵێكی به‌لاڕێبردنی ئه‌م رێكارانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، بۆ سیاسه‌ت كردن و به‌ستنه‌وه‌ی به هه‌ندێك قه‌یرانی تردا، هه‌روه‌ها هه‌ندێك هاوڵاتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی هه‌بوو كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و بژێوی رۆژانه‌ی هه‌بووه، (بێگومان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ناچاری له‌به‌رسه‌لامه‌تی هاوڵاتیانه)".
وتیشی: "خۆشبه‌ختانه له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و نه‌خۆشیه و نه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری مردن و نه‌خۆش نه‌كه‌وتنی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی ئه‌و متمانه‌یه‌ی لاواز كردووه، جگه له‌وه‌ی به‌داخه‌وه هه‌ندێك هاوڵاتی ته‌نها هه‌ڵگری ئه‌م ڤایڕۆسه‌ن كه ده‌رده‌چن له‌ڕاگه‌یاندن یان له سۆشیال میدیا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه هیچ نیشانه‌یه‌كیان نیه و ترسناكی نیه، به‌داخه‌وه كه‌سانێكی ناپسپۆڕ قسه له‌سه‌ر ئه‌م ڤایڕۆسه ده‌كه‌ن ئه‌مه هۆكارن كه هاوڵاتی به‌هه‌ڵه تێبگه‌یه‌نرێت كه جێگه‌ی گومان و ترسناكییه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌ندێك ڕاگه‌یاندن ڕه‌نگه تاڕاده‌یه‌ك باش نه‌بووه ئه‌مانه هه‌مووی هۆكاری لاوازبوونی متمانه‌ن به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هۆكاری ئابوری و بژێوی ژیانی هاوڵاتیش كه هاوڵاتیش جارێكی دیكه‌ش توشی كه‌مده‌رامه‌تی داهاتی ڕۆژانه‌ی نه‌بێت له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ، ئه‌مانه هاوڵاتی به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی بردووه كه متمانه كه‌م بكاته‌وه به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی كۆرۆنا".
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا لایه‌نی سیاسی هه‌یه كۆرۆنا به‌مه‌به‌ست به‌كاربهێنێت هه‌روه‌ك له‌په‌یامه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتبوو؟ وتی: "هه‌م وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هه‌م وه‌كو پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و تیمه‌كانی ته‌ندروستی سوپاسی ئه‌م تێڕوانین و په‌یامه‌ی به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین كه شرۆڤه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و گرنگ بوو بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه‌ی ئێستای ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا چونكه به‌ڕێزیان له‌سه‌ره‌تاوه پاڵپشتی ئه‌م هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه بووه، بۆیه له‌كاتی ئێستادا ده‌بێت هیچ كه‌سێك بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كه به‌لاڕێدا ببات و تێڕوانینی هه‌ڵه بۆ كۆرۆنا بكات، ئه‌و تێڕوانینه‌ی به‌ڕێزیان زۆر گرنگه چونكه ته‌ندروستی لایه‌نێكی مرۆڤ دۆستیه و خزمه‌تگوزارییه بۆ هاوڵاتی به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك، حه‌قی وانیه هیچ لایه‌نێكی سیاسی تێكه‌ڵی به هیچ ململانێیه‌ك و قه‌یرانێك بكات، ته‌ندروستی له‌هه‌موو كاتێكدا و به‌بێ جیاوازی خزمه‌ت ده‌كات".
د. سامان به‌رزنجی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر هه‌بێت، هه‌وڵێكی هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت په‌یامه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، زۆر به‌ڕوونی هه‌موومان تێبگه‌ین كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بچوك نه‌كرێته‌وه، به به‌رده‌وامیش ئه‌وه بڵێن كه خۆپارێزی و تاكپارێزی گرنگه كه‌س ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه نه‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی و خوانه‌خواسته، ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه به هاوڵاتیان بڵێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه توشی قه‌یران و مه‌ترسیه‌كی ته‌ندروستی بكات له‌ڕووی مرۆڤایه‌تیه‌وه، ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ین كه خۆپارێزی هاوڵاتی گرنگه هه‌روه‌ها گرنگه هه‌موو لایه‌ك پاڵپشتی خۆپارێزییه‌كان بكه‌ین".
به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "ئێمه نیگه‌رانیین كاتێك هه‌ندێك لایه‌نی راگه‌یاندن یان لایه‌نی تر، ره‌وشه‌كه وابه‌رامبه‌ر بكرێت كه ئه‌م قه‌یرانه یان ئه‌م ڕێكارانه له پێناو خه‌ڵكانێك هه‌بوو قسه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكارانه ده‌كات كه ئه‌مه نیگه‌رانی ده‌بێت و به‌رپرسیارێتی زیاتر ده‌كات له‌سه‌ردروست بوونی یان ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م نه‌خۆشیه به‌تایبه‌تیتریش ڕه‌نگه خه‌ڵك قسه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی دنیا به‌و شێوازه ترسناكه بوونی نیه ئه‌مانه ئه‌و تێڕوانینایه له‌هه‌ر لایه‌نێك بێت و له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سیش بێت هه‌ڵه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه ڕێكاره‌كانی ئێمه قورس‌تر ده‌كات چونكه دروست بوونی متمانه له‌هه‌موو ڕێكارێك گرنگتره نابێت متمانه‌ی هاوڵاتی كه‌م بكرێته‌وه".
AM:11:38:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت