وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌ باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی عیراق له‌ باره‌ی ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا کاتی گەیشتن بە رێککەوتن له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم بودجه‌ی تر نانێرین.


وەزارەتی دارایی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: تا کاتی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لە نێوان حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هەرێمی کوردستان، هیچ بڕە پارەیەکی تر ره‌وانه‌ ناكه‌ین.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "ناردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسان دوای رەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پێشنیازی وەزارەتی دارایی عیراق سەبارەت بە چارەسەریی کۆتایی کێشەی داهاتی نەوت بوو، بۆیه‌ تا كاتی رێككه‌وتن، دوایین پارە دەبێت کە رەوانەی هەرێم دەکرێت".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوینێ یه‌كشه‌ممه‌ 31ی ئایاری 2020، د. جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه‌ ئاماده‌ن له‌ ژێر رۆشنایی رێككه‌وتنی ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون و پابه‌ندی ئیلتیزامانه‌كان به‌رانبه‌رانبه‌ر به‌غدا ده‌بن.


AM:09:32:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 8244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت