دهۆك.. له رووداوێكی هاتوچۆدا پێنج كه‌س بوونه قوربانی
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە کۆمەڵگای چڕەی سەر بە قەزای شێخان ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشا، بەوهۆیەوە، کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگه‌یاند: "ئێواره‌ی دوێنێ یەکشەممە رووداوێکی هاتوچۆ لە کۆمەڵگای چڕەی نزیک قەزای شێخان روویدا".
به وته‌ی ئازاد ته‌ها، وته‌بێژی هاتوچۆی دهۆك، "رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە روویدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ کۆنتڕۆڵی لە دەستداوه و خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشاوه، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوه و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون".
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم لە شوباتی ئەمساڵدا رایگەیاند، له ساڵی 2019 دا زیاتر له چوار هه‌زار و 400 رووداوی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه 575 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 800 كه‌سیش برینداربوون.
هــ. ر
تائیف گۆران، دهۆک
AM:08:37:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت