مشت‌ومڕ دەربارەی گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا له مێشەوه بۆ مرۆڤ یه‌كلاكرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان رایگه‌یاند كه مێشی ناو ماڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ ناگوازێته‌وه، به‌وه‌ش رێكخراوه‌كه ئه‌و مشتومڕه‌ی كۆتایی پێهێنا كه له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرا.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان رایگه‌یاند كه په‌تای كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له رێگه‌ی ئه‌و دڵۆپه شله‌مه‌نییانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه كه له كه‌سی توشبوه‌وه به‌ر كه‌سێكی ساغ ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ش كاتێك ئه‌و توشبوه قسه ده‌كات یان ده‌كۆكێت یان ده‌پژمێت.
وه‌ڵامی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان دوای ئه‌وه هات كه زۆرێك پرسیاریان له‌لا دروست ببوو كه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما مێروو زۆر ده‌بێت، ئایا كۆرۆنا له مێش و مێشووله‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گواسترێته‌وه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش، زانایانی روسیا ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان له‌و مێرووانه به‌دوورزانیووه و رایانگه‌یاندوه كه مێشی ناوماڵ و مێشووله ڤایرۆسه‌كه ناگوازنه‌وه.
قوسته‌نتین كیتاییڤ، زانای روسیی بواری مێروو وتویه‌تی "پێویست ناكات نیگه‌ران بن، چینیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه توێژینه‌وه‌یان كردوه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و مێرووانه‌ی خوێن ده‌مژن، ڤایرۆسی كۆرۆنا ناگوازنه‌وه".
PM:11:58:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت