جوتیار عادل له‌سه‌ر 400 ملیار دیناره‌كه‌: بۆ موچه‌ی مانگی رابردوو قه‌رزمان كرد


وێستگه‌ نیوزـ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و 400 ملیار دیناره‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێم، رایگه‌یاند كه‌ بۆ موچه‌ی مانگی یه‌ك قه‌رزیان كردوه‌ و كاریش ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی موچه‌ی مانگی دوو.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەو 400 ملیار دینارە کرد کە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە خراوەتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان و رایگه‌یاند" بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران لە هەندێک لایەن قەرزمان کردووە بۆ دابەشکردنی موچە و ئێستاش کاردەکەین بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران."

ده‌رباره‌ی چوونی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غداش وتی پێشتریش باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ شاندی حكومەتی هەریم بۆ بەغدا دەچن و دانوستان دەكەن، هەرێمی كوردستانیش  پابەندی لێكتێگەیستنی كۆتایی ساڵی  2019یه‌ كە باسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێمی تێدا كراوە، پابەندیشه‌ بە بنەما یاساییەكان تا هه‌رێم شایستە داراییەكانی خۆی وه‌ربگرێت، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش گفتوگۆیەكان بەردەوام دەبن وهەركاتێكیش گونجاوبێت شانیدی هەرێم دەچنەوه بەغدا.

لەبارەی تەشەنەكردنی زیاتر ڤایرۆسی كۆرۆناش لە كوردستان، جوتیار عادل ئاشكرای‌ كرد، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسییەكی جدییە و هەوڵێشمانداوە كە ئەو بابەتە جدییە  وپێویستە خەڵكی كوردستان ئاگادار و پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن و وەك حكومەت هەنگاوی پێویستمان ناوە، بەڵام دەبێ هاوڵاتیانیش بەرپرسانە مامەڵە بكەن، چونكە ئەگەر وانەكەین دۆخەكە لە كۆنتڕۆل دەردەچێت.


PM:10:37:31/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو