پێنجوێن.. دانیشتوانی گه‌ڕه‌كێك كه‌ره‌نتینه كران
وێستگه تیوزـ
قایمقامی پێنجوێن رایگەیاند لە ئێستادا دانیشتووانی گەڕەکێک لە ماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتین کراون و ئاشكراشیكرد كه بەشێک لە کارمەندانی تەندروستیی کە لە مەرزی باشماخ کاریانکردوە، توشی ڤایرۆسەکە بوون.
زانا ڕەحمان، قایمقامی پێنجوێن بە كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندوه، لە ئەنجامی پشکنینەکان بۆ گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوتووە، 51 هاوڵاتی قەزاکە توشی پەتاکە بوون، ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە کارمەندانی تەندروستیی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێنیش، کە وەک تیمی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە مەرزی باشماخ کاریانکردووە توشی ڤایرۆسەکە بوون.
قایمقامی پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، دەرکەوتوە لەئەنجامی تێکەڵی خەڵک لە بازاڕ و مزگەوتەکان بەشێک لە هاوڵاتیان توشی کۆرۆنا بوون، راشیگەیاند، بەهۆی گومان لە توشبوونی زیاتری خەڵک بە کۆرۆنا ئێستا دانیشتوانی گەڕەکی کانی مینا کەرەنتین کراون و لەماڵەکانی خۆیاندا ماونەتەوە.
بەپێی دوایین ئامار تائێستا 710 کەس لە هەرێمی كوردستاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 420 کەسیان چاکبونەتەوە و هه‌ر ئه‌مڕۆش توشبویه‌ك له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ گیانله‌ده‌ستدانی توشبویه‌كی دوێنێش ژماره‌ی مردوان به‌و ڤایرۆسه بۆ 7 كه‌س زیادی كرد.
PM:09:33:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت