لەسلێمانی تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز-

لەشاری سلێمانی تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا كە تەمەنی 75 ساڵە.

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تووشبویەكی دیكەی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی كۆچی دوایی كردووە. بەپێی زانیارییەكانیش ئەو تووشبووەی كۆچی دوایی كردووە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، ئەو تووشبوەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 70 ساڵ بوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە هەڵگری نەخۆشی دیكەی كوشندە بوو، دوای وەرگرتنی نمونەی پشكنینی تاقیگەیی دەرچوو توشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVD-19 بوو دوای داخلكردنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

دوێنێش تووشبوویەكی دیكە بەناوی هاوبیر عومەر تەمەن 37 ساڵ كە كارمەندی نەخۆشخانەی شۆڕش بوو بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كۆچی دواییكرد و بەمەش ژمارەی تووشبوان بووە 7 كەس.


PM:07:58:31/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت