تەندروستیی هەولێر لهڕاگهیاندراوێكدا ئهمرۆ یهكشهممه، 31/5/2020 ڕایگهیاند كه 11 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبوونەوە ئێستا کۆی گشتی چاکبووەکان گەیشتە 228 کەس.
دهقی ڕاگهیاندراوهكه
• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱۱) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲۲۸) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۳۱ی ئایاری ۲٠۲٠
PM:05:51:31/05/2020
ئهم بابهته 1668
جار خوێنراوهتهوه