ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه كه ماتۆڕسوارێك له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی ته‌قه ده‌كات، به‌فه‌رمانی پۆلیسی سلێمانی ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیركرا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی پۆلیس كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، "تونرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه‌سه‌كه بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیربكرێت‌و ڕوبه‌ڕوی دادگا‌و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیل‌و ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردووه".
تۆمه‌تباره ته‌قه‌كه‌ره‌كه ناوی (هـ، أ، م) له‌دایكبوی 1997 و كورده‌و دانیشتوی شاری سلێمانییه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه.
PM:05:37:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 15904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت