وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد "چیدیکە هیچ بڕە پارەیەکی تر بۆ هەرێمی کوردستان نانێرن تا ئەو کاتەی رێککەوتنی تەواو لەنێوان هەرێم و بەغدا دەکرێت".
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه به‌بڕیاری ناردنی موچە بۆ هەرێم بە نوسراوی ژمارە 802 لە بەرواری 19\5\2020 كراوه، له‌گه‌ڵیشیدا رونكراوه‌ته‌وه كه چیتر تا هه‌رێم و به‌غدا به فه‌ڕمی له‌سه‌ر كێشه ئابورییه‌كانی نێوانیان ڕێكده‌كه‌ون پاره نانێرن.
هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا داواكراوه، كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ دۆخی عێراق به‌تایبه‌تی ئه‌و دۆخه‌ی ڕووبه‌روی حكومه‌ت بۆته‌وه.
له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه عێراق پێویستی به یه‌كریزو هاریكاری كردنی یه‌كتر هه‌یه.
دوێنێ ئه‌و 400 ملیار دیناره گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوده‌بێته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه ئه‌و قه‌رزانه‌ی پێبداته‌وه كه پێشتر بۆ مووچه كردوویه‌تی.
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كوردی به‌غداش دژی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاری مووچه‌خۆرانێتی ناكرێت ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه به‌قه‌رزی چه‌ند سه‌رمایه‌دارو كۆمپانیایه‌ك. هاوكاتیش داوایانكرد كه ئه‌و سه‌رمایه‌دارو كۆمپانیایانه خۆیان قبوڵی نه‌كه‌ن له‌به‌ر مووچه‌ی خه‌ڵك.