تووشبویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە


وێستگە نیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تووشبویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە و ۳۰ توشبووش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەكەیان هەیە.

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند تووشبویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە و ۳۰ توشبووش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەكەیان هەیە، بۆیە تكایە خەڵك پابەندی رێنماییەكان بن.

هەر ئەمڕۆش د.یاد نەقشبەندی بەوێستگە نیوزی راگەیاندبوو، تۆماركردنی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە سلێمانی مەترسیدارن، ئەگەر بەم جۆرە رۆژانە 30 بۆ 40 حاڵەتی تووشبوو تۆمار بكرێت، لە ماوەی 10 رۆژدا دەگاتە 300 بۆ 400 حاڵەت، ئەمەش وادەكات لە ماڵەكاندا كۆرۆنا هەبێت ئەوان هەستی پێنەكەن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشكراشیكرد، تاكە چارەسەر بۆ بەرگرتن لە بڵاونەبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەكە، پابەندی هاوڵاتیانە بە خۆپارێزییە تەندروستییەكانەوە، بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن لە پەتاكە.

ئاماژەی بەوەشدا: بەشێكی زۆری ئەوانەی سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە، نەیانزانیوە تووشبوون بە ڤایرۆسەكە، كاتێك پشكنینیان بۆ كراوە ئەنجامەكەی پۆزەتیڤ بووەو هەڵگری هەڵگری ڤایرۆسەكە بووە.

تا ئێستا 130 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار كراوە، حاڵەتێكی نوێی گیان لە دەستدانیش تۆمار كراوە، لە حاڵەتە نوێیەكانیشدا پێنج كەس باری تەندروستیان نا جێگیرە.



PM:03:27:31/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو