یاد نەقشبەندی: ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو هەموو ماڵێكی سلێمانی تووشبوویەكی كۆرۆنای تێدا تۆماربكرێت
د. یاد نه‌قشبه‌ندی
وێستگه نیوز ـ
د. یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌وجۆره بڕوات و هاوڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن، هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌موو ماڵێكی سلێمانی تووشبوێكی كۆرنای تیا ده‌بێت.
یاد نه‌قشبه‌ندی، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له سلێمانی مه‌ترسیدارن، ئه‌گه‌ر به‌م جۆره رۆژانه 30 بۆ 40 حاڵه‌تی تووشبوو تۆمار بكرێت، له ماوه‌ی 10 رۆژدا ده‌گاته 300 بۆ 400 حاڵه‌ت، ئه‌مه‌ش واده‌كات له ماڵه‌كاندا كۆرۆنا هه‌بێت ئه‌وان هه‌ستی پێنه‌كه‌ن.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكراشیكرد، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ به‌رگرتن له بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی زیاتری نه‌خۆشییه‌كه، پابه‌ندی هاوڵاتیانه به خۆپارێزییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن له په‌تاكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه، نه‌یانزانیوه تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه، كاتێك پشكنینیان بۆ كراوه ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه‌و هه‌ڵگری هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بووه.
تا ئێستا 130 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كراوه، حاڵه‌تێكی نوێی گیان له ده‌ستدانیش تۆمار كراوه، له حاڵه‌ته نوێیه‌كانیشدا پێنج كه‌س باری ته‌ندروستیان نا جێگیره.
هــ. ر
PM:02:40:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت