له سلێمانی ئارایشتگایه‌ك داخرا
ئارایشتگایەک لە سلێمانی داخرا
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگایه‌كیان داخست داده‌خات.
شاتو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگای سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی، لیژنه‌كه‌یان ئارایشتگای نیگار له گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری سلێمانی داخست.
وتیشی: "به‌هۆی هه‌ستیاری كاری ئارایشتكردنی خانمان پێویسته ئارایشتگاكان پابه‌ندنی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ته‌ندروستی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ته‌وه رووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێنه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ئارایشتگای نیگار داخراوه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
هــ. ر
AM:11:12:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت