سەرچاوەیەك: دۆخی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی بەرەو كارەساتی گەورە دەڕوات


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

سەرچاوەیەك لەتەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی بەرەو كارەساتی گەورە هەنگاو دەنێت و هەفتەی داهاتوو نەخۆشخانەكان شوێنی نەخۆشیان تێدا نامێنێت.

سەرچاوەیەك لەتەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئێستا 130 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكانن، لەڕۆژانی داهاتووشدا تووشبوان لەپارێزگای سلێمانی بۆ دوو هێندە بەرز دەبنەوە و بەوەش تا كۆتایی هەفتە نەخۆشخانەكان توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نامێنێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد، تائێستاش ئەگەر هاوڵاتیان مەترسی ڤایرۆسەكەیان بەجددی وەرنەگرتووە، داواكارن لێیان لەئەمشەوەوە مەترسییەكە بەجددی وەربگرن و پابەندی رێنماییەكان بن، چونكە ئێستاش دۆخەكە لەكۆنتڕۆڵ دەرنەچووە و دەتوانرێت بەسەریدا زاڵ بن. 
ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، 23 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی تۆماركران و هەر ئەمڕۆش تووشبوویەك گیانی لەدەستدا.




PM:09:24:30/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 6420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو