23 تووشبوی نوێی كۆرۆنا لەسلێمانی تۆماركران


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، 23 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی تۆماركران.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، بیست و سێ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، چواردە پیاو و ھەشت ئافرەت و كچێكی گەنج.

چوار تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەك تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، ھەژدە تشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

(18 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای دەربەندیخان، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای كەلار، یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە، یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای بەغداد).



PM:09:10:30/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو