یەكێتی و یەكگرتوو داوایەك لەحكومەتی هەرێم دەكەن

‌بەشێك لەكۆبوونەوەكە

وێستگە نیوز-
یەكێتی نیشتمانی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان داوا لەحكومەتی هەرێم دەكەن بیری جددی لەچارەسەركردنی ریشەیی بژێوی و قوتی ھاووڵاتیان بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەت بكاتەوە.

ئەمڕۆ لە ناوچەی دەباشان هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی پێشوازیان لەسەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و وەفدێكی باڵای ئەو حزبە كرد.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، لەدیدارێكدا جەخت كرایەوە لە فراوانكردنی ئاسۆی ھاریكاری و ھەماھەنگی ھاوبەش لەنێوان ھەردوولایەنی دۆستدا، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی ھەرێم بگەیەنێت، وێڕایی پێویستی لێكگەیشتن بۆ چارەسەری تەواوی كێشەكانی نێوان لایەنەكان، تا ئاشتی و سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی زیاتر بەرقەراربێت.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ھەر لەدانیشتنەكەدا دیالۆگ و زمانی ھاوبەش بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكەو لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی ھاوبەش لە بڕیارو ئاڕاستە سیاسییەكان دووپاتكرایەوە و داوا لەدەسەڵاتی جێبەجێكردنیش كرا بیری جددی لەچارەسەركردنی ریشەیی بژێوی و قوتی ھاووڵاتیان بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەت بكاتەوە و لەگەڵ ئەنجامدانی ھەرگۆڕانكارییەكیش ھاووڵاتیانی ھەژارو كەمدەرامەت زەرمەند نەبن و ھەر چاكسازییەكیش بكرێت پێویستە وەڵامدەرەوەی داخوازی و پێویستییەكانی ئەمڕۆی كۆمەڵانی خەڵك بێت.



PM:07:41:30/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 7476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت