دهۆك.. چوار كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ چوار توشبوی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای دهۆك تۆمار كراون.

به‌پێی ده‌رئه‌نجامێكی نوێ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، چوار توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران كه‌ دوو پیاوی تەمەن 42 و 22 ساڵ و دوو ئافرەتی تەمەن 60 و 31 ساڵن.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ توشبوه‌كان یەکەم پیشەی پاسەوانە و لە شاری بەغدا گەڕاوەته‌وه‌ و بەرکەوتوی توشبوی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە، توشبوی دووەمیش شوفێری بارهەڵگرە و دانیشتوی باشیکه‌ کە لە خالی پشکنین نمونەی پشکنینی تاقیگەی لێوەرگیراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

سه‌باره‌ت به‌ دوو ئافرەتە توشبووەکەش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندوه‌ كه‌ هه‌ردوكیان لە خانەوادەی توشبوەکەی دوێنێی پارێزگای دھۆکن و یەکیان دانیشتوی قەزای سێمێلە و ئەوەی دیکەشیان دانیشتوی ناو شاری دھۆکە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، تائێستا 581 کەس لە هەرێم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 409 کەسیان چاکبونەتەوە.


PM:06:36:30/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت