عیراق یه‌ك ملیۆن ته‌ن گەنمی ناوخۆ دەكڕێت

‌فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆمپانیای گشتی دانەوێڵەی عیراق رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی وەرزی دروێنەوە لە 20ـی مانگی نیسان، زیاتر لە ملیۆنێک ته‌ن گەنمی ناوخۆیان کڕیووە.

ئەو کۆمپانیایە رایگەیاند، ئەمساڵ عیراق پێویستی بە هاوردەکردنی ملیۆنێک ته‌ن هەیە، بۆ ئەوەی یەدەگی وڵاتەکەی لە دانەوێڵە بە هێز بکات، چونکە مەترسییەکان لە رێوشوێنەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان ماوە و ترس هەیە کێشە بۆ دابینکردنی خۆراک دروست بکات.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەداوە، لە نیسانی رابردووەوە رێکخراوی داعش دەستی بە سووتانی دەغڵ و دانی جووتیاران لە پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەددین و نەینەوا و کەرکووک کردووە، کە ئامانج لێی زیان گەیاندنە بە ئابووری ناوخۆ و ناسەقامگیرکردنی ئاسایش. ئەو ئاگر کەوتنەوانەش دوای ئەوە دێت وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاندبوو، ئەمساڵ لە بەرهەمهێنانی دانەوێڵە دەگەنە ئاستی خۆبژێوی.

هــ. ر


AM:10:06:30/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت