مه‌زڵوم كۆبانێ سه‌ركه‌وتنی قۆناغی یه‌كه‌می دیالۆگی نیشتمانی راگه‌یاند

‌مه‌زڵوم كۆبانێ

وێستگه‌ نیوز ـ
مەزڵووم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌، سه‌ركه‌وتنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی دیالۆگی نیشتیمانی له‌ رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.

له‌ تویتێكدا مه‌زڵوم كۆبانێ، رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی دیالۆگی کوردی، کوردی، سەرکەوتووبوو و چوونەتە نێو قۆناغی دووەمەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هیوایان وایه‌ هەردوو لایەنی سیاسی كوردی له‌ رۆژئاوای كوردستان دواڕۆژ و بەرژەوەندییەکانی گەل بە ئامانجی سەرەکی بزانن.

ئه‌و وتانه‌ی مەزڵوم عەبدی له‌كاتێكدایه‌، هێزه‌كانی كوردی رۆژئاوای كوردستان له‌گفتوگۆدان بۆ به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی نیشتیمانی و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان.

هــ. ر


AM:08:54:30/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت