وهزارهتی پهروهرده بڕیاری نوێی بۆ پۆلی 12ی ئامادهیی دهركرد
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی پەروەردەی عیراق چەند بڕیارێكی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانی پۆلە کۆتاییەکانی شەشی سەرەتایی، سێی ناوەندی و تاقیکردنەوە دەرەکییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دهركرد.
له راگهیهندراوێكدا، وهزارهتی پهروهردهی حكومهتی عیراق بڵاویكردهوه، بهپێی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕیاردراوه به هەڵپەساردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی سەرەتایی و هەژمارکردنی نمرەی نیوەی ساڵ بۆ قوتابیان، هەروەها رێگەدان بەو قوتابیانەی، کە لە سەرجەم وانەکانیاندا کەوتوون، بەشداری لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکاندا بکەن.
بهپێی راگهیهندراوهكه، بە پشتبەستن بە بڕگەی 4ی سیستەمی تاقیکردنەوە گشتییەکان ژمارە 18ی ساڵی 1987 تایبەت بە دەستنیشانکردنی ئەو وانانەی، کە تێیدا تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدرێن، وەزیری پەروەردەی عیراق رەزامەندی دەربڕی بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلی سێیەمی ناوەندی تهنیا له پێنج وانەدا، کە ئەوانیش بریتین له عەرەبی، ئینگلیزی، بیرکاری، زانست، کیمیا، فیزیا.
بڕیارێکی دیکەی وەزارەتی پەروەردەی عیراق، بریتییە لە دواخستنی رۆژی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە ئامادەکارییەکانی تایبەت بەو قوتابیانەی، کە تاقیکردنەوەی دەرەکی بۆ ساڵی 2019-2020 ئەنجامدەدەن، وادەی نوێی تاقیکردنەوەکانیش دواتر دیاریدەکرێت.
هــ. ر
PM:09:10:29/05/2020
ئهم بابهته 2216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت