له رووداوێكی هاتوچۆدا له چه‌مچه‌ماڵ هاوڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ لەسەر رێگای ناحیەی قادرکەرەم - چەمچەماڵ لە نزیک گوندی قەرەوەیس لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی 29ی ئایاری 2020، كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی لەسەر رێگای ناحیەی قادرکەرەم - چەمچەماڵ لە نزیک گوندی قەرەوەیس لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆ هاوڵاتیەک گیانیلەدەستدا.
به‌پێی رووداوەکە لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئۆپڵ بووە و دەستبەجێ شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە.
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم لە شوباتی ئەمساڵدا رایگەیاند، له ساڵی 2019دا زیاتر له چوار هه‌زار و 400 رووداوی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه 575 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 800 كه‌سیش برینداربوون.
هــ. ر
PM:05:10:29/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت