وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامێكی نوێی بۆ توشبوانی كۆرۆنا راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه له شاری سلێمانی 22 كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، بیست و دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکراون.
ئاشكراشیكردوه كه توشبوه‌كان بریتین له 12 پیاو و 9 ئافرەت و یەک کوڕی گەنج، ده‌شڵێت 8 توشبوو بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، 14 له‌و توشبوانه نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و 21 توشوو دانیشتوی ناو شاری سلێمانین و یه‌كێكیشیان دانیشتوی ناحیه‌ی وارماوەیە.
بەپێی دوایین ئامار، تائێستا لە هەرێمی كوردستان 566 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 409 کەسیان چاکبونەتەوە و پێنج توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
PM:11:06:28/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2624
جار خوێنراوه‌ته‌وه