سوپای توركیا دوو جار سنوری پارێزگای ههولێری بۆردومان كرد
وێستگه نیوزـ
ئهمڕۆ پێنجشهممه سوپای توركیا لە دوو كاتی جیاوازدا سنوری دەڤەری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێری تۆپباران و بۆردومان كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشهممه 28ی ئایاری 2020، سوپای توركیا گوندەکانی بێرکم و بیرکەیان لە دەڤەری برادۆست تۆپباران كرد و بە هۆیەوە دەغڵودانی جووتیارانی ناوچەكە سووتا.
هەر ئەمڕۆش فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندەكانی سنیان و بندێوانیان لە برادۆست و خواكوڕك بۆردومان كردبوو.
PM:09:37:28/05/2020
ئهم بابهته 2420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت