ئهنجامی پشكنینی ئهو بهرپرسانی یانهی ههولێر ئاشكراكرا كه چاویان بە عهدنان درجال کەوتبوو
فرسەت سۆفی و عەدنان درجال
وێستگه نیوز-
یانەی هەولێر ئەنجامی پشکنینی سەرۆک و ژمارەیەکی دیکەی لە بەرپرسانی یانهكه راگهیاند كه دیداریان لهگهڵ عهدنان رجال، وهزیری وهرزش و لاوانی عیراق كردوه و دەرکەوتوە کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.
رێبین رەمزی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر رایگەیاند، ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای ھەریەکە لە شاکر ئەحمەد سمۆ، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و عەبدوڵا مەجید، سەرۆکی یانەی ھەولێر و ئەیاد بنیان، سەرۆکی لیژنەی کاتیی یەکێتی تۆپی پێی عیراق و ئەحمەد کۆچەر و شامل کامل، ئەندامانی لیژنەی کاتی دەرچوو، کە نێگەتێف بووە و دهركهوتوه كه توشی كۆرۆنا نهبوون.
ئەمڕۆ، ھەواڵی توشبوونی دوو پاسەوانی عەدنان درجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عدراق بە کۆرۆنا بڵاوکرایەوە کە دیداریان لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی پارێزگای هەولێردا هەبووە.
هاوکات، یەکێک لەوانەی وەزیرە عيراقییەکە و تیمەکەی دیداریان لەگەڵیدا هەبوو بریتییە لە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر.
PM:09:04:28/05/2020
ئهم بابهته 13752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت