تۆمەتبارێك دوای دزینی بڕێكی زۆر لەپارە و ئاڵتون دەستگیركرا


وێستگە نیوز-

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە كە هەستاوە بەدزینی بڕێكی زۆر لەدیناری عێراقی و دۆلاری ئەمەریكی و ئاڵتون.

ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەو تۆمەتبارە تەمەنی 32 ساڵە و ماوەی 13 ساڵە بەچەندین رێگە دزی دەكات، هەروەها رۆژی یەكەمی جەژنی رەمەزان، دزی لەماڵی هاوڵاتییەك كردووە لەگەڕەكی رزگاری كە بەهۆیەوە زیاتر لە 33 ملیۆن دینار و 60 هەزار دۆلار و 60 مسقاڵ ئاڵتونی لێ دزیون.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئەو تۆمەتبارە دوێنێ بەبڕیاری دادوەر دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكەی بەردەوامە.




PM:07:01:28/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو